ژن و كێشه‌ی توند و تیژی کۆمه‌ڵگا
هه‌ڵاڵه عه‌بدوڵڵایی
ـــــ توند و تیژی و زاتی مرۆڤ
توند و تیژی له دژی ژن كێشه‌یه‌ك نیه ته‌نیا و ته‌نیا زیانی بۆ ژن بێت به‌ڵكو سه‌لامه‌تی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگاش ئه‌خاته دۆخێكی پڕ له مه‌ترسییه‌وه . به پێی ماده‌ی 113ی یاسایی په‌سند كراوی چواره‌مین كۆنفرانسی جیهانی ژنان له "پكن" به‌م شێوه‌یه توند و تیژی پێناسه كراوه :
" توند و تیژی دژی ژن : هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی توند له‌بواری جنسییه‌ت دا وه‌ها كه ئه‌توانێ خه‌ساری له‌شی و جه‌سته‌یی ، جنسی و رۆحی به دواوه بێ . هه‌روه‌ها هه‌ر چه‌شنه هه‌ڕشه‌یه‌ك له‌م بوارانه‌وه و پێبه‌ست كردنی ئازادی له نێو کۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت له نێو ژیانی تاكه‌كه‌سی ، توند و تیژی دێته ئه‌ژمار ."
توند و تیژی له ویست و خواسته كانی ده سهڵاته. ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێك دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات بێته ئاراوه كێشه و ده‌رگیری ساز ئه‌بێت به‌و مانایه كه فكری ده‌سه‌ڵات و فكری توند و تیژی به‌یه‌كه‌وه‌ن هه‌روه‌ها كه فۆكۆ ئه‌ڵێ و پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه له هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵات هه‌بێ خۆپیشاندان و سه‌رهه‌ڵدانی توند و تیژیش بوونی هه‌یه .واته چ كه‌سێ ئه‌بێ فه‌رمان بدات؟ به قسه‌ی كێ ئه‌بێ هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌یت ؟ چ له بنه‌ماڵه و چ له شوێنی یش و كاردا و هه‌روه‌ها له‌و شوێنانه‌ی كه پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی هه‌یه ژن به‌ره‌وڕووی ئه‌م كێشه‌یه ئه‌بێته‌وه . لێره‌دا ئه‌مانه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زات و سروشتی مروڤ . واته ئه‌و پرسیاره بێنینه ئاراوه كه ئایا مرۆڤ له خودی خوی دا خوازیاری توند و تیژییه یان ئه‌وه‌ی كه به شوێن ئاسایشه‌وه‌یه ؟
جان لاك و توماس هابز له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ن كه مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی بێته کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه له "دۆخێكی سروشتی" دا ژیانی ئه‌برده سه‌ر . له‌م روانگه‌یه‌وه دۆخی سروشتی دۆخێكه كه مرۆڤ به‌ر له دانانی قه‌رار و بڕیه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و به بێ حكومه‌ت ژیانی ئه‌برده سه‌ر . هه‌ر دوكیان ( لاك و توماس ) به شوێن ئه‌و یاسا سروشتییانه‌وه بوون كه هانده‌ر و پاڵنه‌ری كرداره‌كانی مرۆڤن . ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به وه‌ها یاساگه‌لێك مه‌عریفه‌مان هه‌بێت ئه‌وا له ئاست تێگه‌یشتن له‌زاتی مرۆڤ هنگاوێك چووینه‌ته پێشه‌وه . جان لاك له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه مرۆڤ له دۆخی سروشتی دا ئاگایی به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌یه كه له ماف و ماڵ و گیانی خوی پارێزگاری بكات . له‌م روانگه‌یه‌وه دۆخی سرووشتی هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێك یاسای سروشتییه كه‌مرۆڤ بۆ پێشه‌وه هان ئه‌ده‌ن و چوارچێوه‌یه‌ك پێك ئه‌هێنن كه له‌وێ دا هه‌موو هاوبه‌شن . ئه‌م کۆمه‌ڵه یاسایه هه‌ر ئه‌و عه‌قله‌یه كه مرۆڤه‌كان به مه‌یل و خواستی خۆیان راوێژی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن وفێر ئه‌بن كه هه‌موو وه‌كوو یه‌ك یه‌كسانن نابێ خه‌سار به ژیان و ماف و ئازادی ئه‌ویتر بگه‌یه‌نن چونكا مرۆڤه‌كان مه‌خلووقی یه‌ك دروست كه‌ری موتڵه‌قن كه به فه‌رمانی ئه‌و و بۆ به‌ڕێوه بردنی فه‌رمانه‌كانی ئهوهاتوونهته دنیاوه . پله‌ی ڕا و بۆچوونی لاك سه‌باره‌ت به زاتی مرۆڤ له ئاستێكی به‌رز دایه و لێره دایه كه مرۆڤ به‌وه ئه‌زانێ كه له خودی خوی دا نه ته‌نیا خاوه‌ن مافێكی سرووشتییه به‌ڵكوو ئه‌وانیتریش ئه‌و مافانه‌یان هه‌یه و ئه‌بێ رێزی بۆ دابنرێت . هه‌ر له‌و روانگه‌وه ئه‌بێ به‌وه بگه‌ین كه گیان و ئازادی و عه‌قڵ و جه‌سته‌ی مرۆڤ مافی سرووشتی خۆیه‌تی . واته مرۆڤێكی تر مافی ئه‌وه‌ی نیه گیان و ئازادی و مافی ئه‌ویتر زه‌وت كا. رۆحی به‌شه‌ر و مافی ئازادی سروشتییه و تنیا سرووشته كه ئه‌توانێت لێی بستێنێت .
شۆڕبوونهوهیهك به سه‌ر توند و تیژی سه‌باره‌ت به‌ژن له روانگه‌ی زانایانه‌وه :
توند و تیژی به‌رامبه‌ر به ژن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ " جنسییه‌ت " كه به ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌شی و جه‌سته‌یی ، روحی و "جنسی" ژنان كۆتایی دێ وه‌ها كه له سێ چوار ساڵی رابردوو دا به گشتی زیاتر له 000،253،2 ژن له ئه‌نجامی توند و تیژی پێوه‌ندییان به پزشكی یاساییه‌وه گرتووه كه زیاتر له نیو ملیوَن كه‌سیان قوربانی توند و تیژی بوون .
هه‌ڵبه‌ت توند و تیژی سه‌باره‌ت به ژن هه‌ر تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگای ئێمه نیه واته له ته‌واوی دونیا رێژه‌یه‌كی په‌رت و بڵاوی له خۆ گرتووه كه رێژه‌یه‌كی سه‌ر سووڕ هێنه‌ره و له هه‌موو وڵاته‌كان به شێوه‌ی جیاواز ئه‌بیندرێت . ژن له قۆناغی سه‌ره‌تایی واته منداڵیه‌وه تا دوایین كاته‌كانی ژیانی له هه‌مبه‌ر ئه‌م توند و تیژیانه دایه . كارناسان و خه‌سارناسانی کۆمه‌ڵگا هۆكاره‌كانی توند و تیژی له به‌رانبه‌ر ژنان دا به‌م شێوه ناو برده ئه‌كه‌ن :
نه‌خوێنده‌واری ، بار‌و دۆخی خراپی ئابووری ، هه‌ر وه‌ها شێوه كانی نواندنی توند و تیژی دو جۆرن :
1ـ فیزیكی 2ـ ئاكاریی
فیزیكی به‌و مانایه كه توندوتیژی جه‌سته‌ییه وه‌كوو زله لێدان ،قژ ڕاكێشان ، شه‌ق تێهه‌ڵدان ، بڕینی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و سوتاندن و ...
شێوه‌ی ئاكاری : توند و تیژی وه‌ك توڕه‌بوون ، سوكایه‌تی پێكردن ، ئازار دانی ڕۆحی ، به گژدا چوون كه ئه‌توانێ هه‌زاران وشه و قسه‌ی ناخۆش بگرێته خۆ .
پیاوانی ژن ئازار به لێدان و بچووك نواندن و لۆمه كردن و سوكایه‌تی پێكردن دۆخێكی ته‌سك و ناله‌بار بۆ ژن ساز ئه‌كه‌ن و ژن بێ به‌ش ئه‌بێ له پێوه‌ندی گرتن و تێكۆشان له ناو کۆمه‌ڵگادا كه ئه‌م دابڕانه ئه‌بێته هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی دڵه‌ڕاوكه و نه‌خۆشی ده‌روونی واته به‌رده‌وام حاڵه‌تێكی نه‌خۆش و نا‌ئومێد و بێزاری تیا ئهبیندرێتهوه وه ها كه ژن هه‌موو كار و بارێكی له ژێر چاودێری دایه و بێ ئیزینی پیاو ناتوانێ به‌ڕێوه‌ی به‌رێت.
ژن و کۆمه‌ڵگا :
له عورف و نه‌ریته باوه كانی کۆمه‌ڵگا و هه‌ندێ له‌یاساكان و بۆچونه ئائینیهكان مافی ژن نه‌پارێزراوه . بۆ نمونه له ئائینی ئیسلام دا دو ژن به یه‌ك پیاو دانراوه . به بۆچونێك له ئائین ژنان هه‌ر بۆ له مست گرتن و به‌رده‌ستی پیاوان دروست كراون وا كه ژن قه‌د نابێ له ده‌ستوری پیاو لا بدا و بێ پرسی ئه‌و ده‌ست بۆ هیچ كارێك نه‌بات . له عورف دا هه‌ر به ژن ئه‌ڵێن زه‌عیفه واته زه‌بوون .
بنه‌ماكانی کۆمه‌ڵگای كوردیش هه‌ر به‌م شێوه و له سه‌ر ئه‌م مێتۆده داڕێژراوه . تێڕوانین سه‌باره‌ت به ژن و ههڵسو كه‌وته‌كان له‌گه‌ڵیا هه‌ر به پێی ئه‌م یاسا و مێتۆدانه‌یه .یاساكانی جیهانی ئه‌مڕۆش بایه‌خێكی ئه‌وتۆ به ژن ناده‌ن .
له نێو کۆمه‌ڵگادا باوه كه ژن پرسی پێبكه و به قسه‌ی مه‌كه.نهێنیه‌كان لای ژن ناوترێ له به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵی له كۆشی دایه وقسه له ده‌می دا ناوه‌ستێ .وه ها كه ئێستاش وه‌ك قسه‌ی نه‌سته‌ق له سه‌ر ده‌می خه‌ڵكه . له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌كدا گه‌یشتن به یه‌كسانی و زانیاری و ده‌سكه‌وته مه‌عریفیه‌كان ئه‌سته‌م و دژواره و ئه‌و سه‌ر چاوه ئیدئۆلۆژیكانهی كه له‌ناو کۆمه‌ڵ دا پرَو پاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌كرآ ئه‌ونده به هێز بووه كه ژن له سه‌ر چاوه‌ی ده‌سه‌ڵات دوور ئه‌خاته‌وه و له یه‌ك بازنه دا ئه‌یهێڵێته‌وه و ئێستاش ئه‌و ئیدئۆلۆژیانه له ناو کۆمه‌ڵدا له رێی كتێبی ده‌رسی و ته‌له‌فزیۆن و ... بڵاو ئه‌بێته‌وه .وێنه‌ی ژن وێنه‌ی دایكه و به‌س .دایكێكی خۆ به‌خت كه‌ر كه له به‌رامبه‌ر ئه‌وهه‌موو توند وتیژیانه دابێدهنگه و بێ هیچ چاوه‌ڕوانیه‌ك له خزمه‌ت مێرد و منداڵ و ماڵدایه و دڵی به‌وه خۆشه به‌هه‌شت له ژێر پێیه‌تی .دایكێك كه له كاتی ته‌ڵاقدا سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌كه‌ی پێ ناسپێردرێ و چاره‌ونووسی سپێردراوه به ده‌ست پیاو و خاوه‌نی هیچ شتێك نیه . ئه‌مرۆ ئه‌م شتانه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن له رێی میدیاكانه‌وه به‌رده‌وام دووپات ئه‌كرێته‌وه . واته ژن ژیانی له نێو ماڵدا ده‌ست پێ ئه‌كا و هه‌ر له‌وێش كۆتایی پێ دێ . لێره‌وه ئه‌م دووپات بوونه‌وه جنسییانه هه‌ر له منداڵیهوهبه سه‌ریا دائه‌سه‌پێ كه ژن دایكه ، ئه‌بێ بشوات ، ئه‌بێ ئاگاداری له ماڵ و منداڵ وماڵ بكات ، نابێ گرژ ببێ و بوونه‌وه‌رێكی خورافیان لێ ساز كردووه . ژن ته‌نیا ره‌حیمه كه بۆ خزمه‌ت به پیاو خه‌لق كراوه . هه‌ر چه‌ند له‌م بواره دا باس زۆره به‌ڵام به‌راستی ده‌وری خۆمان له دوپات بوونه‌وه‌دا چیه ؟ ئایا :کۆمه‌ڵگای پیاوسالار بۆ ده‌روونی كردنی ئه‌م كێشانه له‌خودی ژن یارمه‌تی وه‌رناگرێ و دژی ژن نایخاته كار ؟ هه‌ر چه‌ند زۆریه‌ك له‌و شتانه له‌لایه‌ن دایكه‌وه فێری كچه‌كانیان ئه‌كرێ و پێیان ئهناسێندرێ وا كه هه‌ر دایك جه‌غزێك پێك ئه‌هێنێ و پێگه و شوێنی بۆ ده‌ست نیشان ئه‌كات. له سه‌ر بنه‌ما کۆمهڵایهتییهكان ژنێكی لێ ساز ئه‌كات خۆبه‌ختكه‌ر و له‌سه‌ر خۆ كه نابێ داخوازییه‌كی له مه‌ڕ مافه كانییه‌وه بێت.پیاوان زۆر ئاسایی ئه‌توانن ده‌ست بنێنه بینه قاقای ژیانی ژنه‌وه و به ناوی كورده ناموسییهوه له به‌ینی به‌رن بێ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك یا ئایینێك پێشی پێ بگرێت . ئایا یاسا و کۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ئاوڕ له كوشتنی نامووسی ناداته‌وه سه‌رچاوه‌ی توند و تیژی نیه؟
ژن و یاسا:
یاساكانی ناو کۆمه‌ڵگا نه ته‌نیا هانده‌ر و پشتیوانی پێویست بۆ توند تیژی دژی ژنانن به‌ڵكوو سیستمی داڕشتن و دۆخی به‌ڕێوه چوونیان به زۆری دژی ژنه . ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه روانگه یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تییه كان سه‌باره‌ت به‌ژن پێوانه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه له‌گه‌ڵ ژن دا ئه‌بینین . نه‌ته‌نیا لایه‌نی ژن ناگرن به‌ڵكوو زۆر كات دژی ژن ئهجووڵێنهوه وه‌ها كه زۆربه‌ی توند و تیژییهكان دژی ژن له لایه‌ن یاسا و کۆمه‌ڵگاوه ره‌چاو ناكرێت . وه‌كوو كوشتنی ژن له ناو کۆمه‌ڵگای كورد دا كه زۆر ئاسایی کۆمه‌ڵگا و یاسا چاوپۆشی لێ ئه‌كه‌ن . ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له یاساكانی ناو کۆمه‌ڵگا بده‌ینه‌وه زیاتر پێگه‌ی ژن ئه‌ناسین .
ـــ یاسای سزادان:
سیسته‌م و یاسا کۆمهڵایهتییهكان ماده‌یه‌كی یاسایی تایبه‌تییان بۆ لایه‌نگری له ژن به‌رامبه‌ر توند و تیژی كه‌سانی نێو بنه‌ماڵه دابین نه‌كردووه وه‌ها كه یاسابه شێوه‌یه‌كی گشتی باس له سزادان ئه‌كات و توند و تیژی نێو بنه‌ماڵه به شیبَوهیهكی تایبه‌ت نه‌خراوه‌ته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. له به‌شی "دیه" و تۆڵه‌دا زۆریه‌ك له‌و روانگه‌كان هانده‌ری توند و تیژین . به پێی ماده‌ی 300 یاسا: دیه و كوشتنی هه‌ر ژنێك چ قه‌ست یان غه‌یره قه‌ست نیوه‌ی "دیه" ی پیاوێكه و به پێی ماده‌ی 209هه‌ركات پیاوێك به قه‌ست ژنێك بكوژێ مه‌حكوم به سزا و تۆڵه‌یه به‌ڵام ژن ئه‌بێ پێش تۆڵه نیوه‌ی دیه‌ی پیاوه‌كه بدات .
ـــ سیستمی دیسپلێن كراوی بنه‌ماڵه :
هه‌روا كه بنه‌ماڵه به پێوه‌ندی ژن و مێردایه‌تی له نێوان ژن و پیاو دا پێك دێت له‌م ناوه‌دا سه‌رپه‌رشت و به‌ڕێوه به‌ر هه‌ڵئه‌بژێردرێ . كه ماده‌ی 110ی یاسای مه‌ده‌نی ئه‌م سه‌رپه‌رشتییه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پیاوانه ئه‌زانێ و ژن به گشتی له‌م سه‌رپه‌رشتییه بێ به‌ش ئه‌كات واته مافی سه‌رپه‌رشتی ته‌نیا به پیاوان دراوه و منداڵ هی باوكه له دوای ئه‌و به پیاوانی تری بنه‌ماڵه ئه‌سپێردرێ . مافی دایك ته‌نیا بۆ ئاگاداری له منداڵ و تیمار كردنه‌وی ـــ له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ـــ ئه‌ویش ئه‌بێ له ژێر چاودێری پیاودا به‌ڕێوه بچێت. ئیختیار و مافه‌كانی ژن ته‌نانه‌ت له ده‌قی یاساشدا رواڵه‌تێكی ته‌م و مژاوی هه‌یه و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ته‌مه‌نی باڵغ بوون یا باڵغ نه‌بوونه‌وه نیه . هه‌روه‌ها یاسا به پاو ئیزن ئه‌دات هه‌ر كات پێی خۆش بوو به هیچ مه‌رج و هۆیه‌ك ئه‌توانێ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات واته له‌م سیستمه بنه‌ماڵه‌ییه‌دا ئه‌توانێ هه‌ر كات پێی خوش بێ بنه‌ماڵه هه‌ڵوه‌شێنێ و ژنه‌كه‌ی بكاته ده‌ره‌وه و نه‌هێڵێت هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی دا هه‌بێت .
ـــ ته‌مه‌نی باڵغ بوون :
به پێی ماده‌ی 1210ی یاسای مه‌ده‌نی ته‌مه‌نی باڵغ بوون له كوڕان دا له 15 ساڵیدایه و ته‌مه‌نی باڵغ بوونی كچان 9ساڵه . به پیه ته‌مه‌نی باڵغ بوون و " سن تكلیف" له كچاندا 6ساڵ زووتر ده‌ست پێ ئه‌كات . واته كچ له ته‌مه‌نی 9 سالێ دا وه‌كوو گه‌وره ههڵسو كه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ و سزدانی بۆ ره‌چاو ئه‌كرێت .
ـــ ره‌زامه‌ندی سه‌باره‌ت به ئیش و كاری ژن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ:
به پێی ماده‌ی 1170یاسای مه‌ده‌نی ، پیاو خاوه‌ن ئیختیاری ئێو كاری ده‌ره‌وه‌ی ژنه واته ئه‌توانێ هه‌ركات پێی خۆش بێ ده‌ستی له كاره‌كه‌ی پێ هه‌ڵگرێت .ماده‌ی 15 لایه‌نگری له بنه‌ماڵه و ماده‌ی 18ی یاسا ئه‌ڵێت : پیاو ئیزنی ته‌واوی هه‌یه ژنه‌كه‌ی له هه‌ر كار و پیشه‌یه‌ك دا هه‌یه ده‌ستی پێ هه‌ڵگرێت . واته ئه‌توانێ له ڕێی دادگاوه داخوازی بۆ شوێنی ئیشه‌كه‌ی بنێڕش و له كار مه‌نعی كات . ژنی كارمه‌ند له‌م بواره دا كه ده‌سكه‌وته‌كانیشی سه‌رفی بنه‌ماڵه و منداڵ و خوی ئه‌كات به ره‌سمی نه‌ناسراوه و له لایه‌ن یاساوه فه‌راهه‌م كردنی پێداویستییه‌كانی له ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌یه‌تی و بۆیه چاره‌نوسیشی له لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌ست نیشان ئه‌كرێت . یاسا بۆ ژن له بابه‌ت " مالكیت" ه‌وه مافێكی تایبه‌تی بۆ ره‌چاو نه‌كردووه و ته‌نیا به "نفقه"وماره‌یی كۆتایی دێ .
ـــ ژن و توند وتیژییهكانی بنه‌ماڵه له كوردستان :
کۆمه‌ڵناسان زیاتر پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه بۆ ناسینی كرده‌وه توند و تیژه كان ئه‌بێ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ره‌چاو بكردرێت . هه‌روه‌ها له هه‌ر کۆمهڵگآیهك دا كه بنه‌ماكانی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پیاوان دامه‌زراوه ئاساییه كه ئه‌بێ سه‌رنج بدرێته ره‌نگدانه‌وه‌كه‌ی له بنه‌ماڵه‌دا . ده‌سه‌ڵات به هۆی ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر بنه‌ما زنجیره‌ییه‌كان دامه‌زراوه پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه پیاوان باڵا ده‌ست و ژنان چینی ژێرده‌ستن و پیاوان پێگه‌ی تایبه‌ت و به‌رزییان له بنه‌ماڵه‌دا هه‌یه و هه‌ركات ئه‌و پێگه بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه زۆر ئاسایی له ئامرازه‌كانی توند و تیژی كه‌ڵك وهرئهگڕێ.
هه‌ر ئه‌و ئایدولوژیانهن له نێو کۆمه‌ڵگادا بوونه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نابه‌رابه‌ری له نێوان دو "جنس" دا و بارودۆخی داڕێژراوی ده‌سه‌ڵاتی باوكسالاری و ئه‌و ئایدۆلوژیانهی كه به وه‌ها سیسته‌مێك به‌ها ئه‌ده‌ن له نێو بنه‌ماڵه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی هه‌یه . وه‌ها كه توند و تیژی گه‌وره‌ترین كێهی ژن له بنه‌ماڵه‌دایه و له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه گه‌مارۆی داوه.ژن له هه‌موو بواره‌كان دا ( ئابووری ، رۆحی و...) وابه‌سته‌ی بنه‌ماڵه بارهاتووه .ئه‌و توند تیژییانه‌ی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵ و كلتوره‌وه به شێوه‌یه‌كی باو و له لایه‌ن یاساوه له هه‌مبه‌ری ئه‌نجام ئه‌درێ دۆخێكی دژوار و ئه‌سته‌می بۆ پێك ئه‌هێنن . توند و تیژی به‌رامبه‌ر ژن ته‌نیا به مانای ده‌سدرێژی "جنسی" و جه‌سته‌یی نیه و ته‌واوی ئه‌و كرده‌وانه ئه‌گرێته خۆ كه تاك و کۆمه‌ڵ راسته و خۆ یان ناراسته‌وخۆ سه‌باره‌ت به ژن ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و پێگه‌ی بۆ نزمترین ئاست دائهكێشن و له مافی سروشتی و یاسایی خوی بێبه‌شی ئه‌كه‌ن ئه‌بنه له‌په‌ر بۆ پێكهاتنی كه‌سایه‌تییه‌كی سروشتی و راسته‌قینه . ئه‌م كرده‌وانه له ناو بنه‌ماڵه‌ی كورد دا دیارده‌یه‌كی هه‌مه‌گیر و به‌ربڵاوه هه‌ر به پێی ئه‌م روانگانهیه كه کۆمهڵگاداخوازییهكانی ژن و لایه‌نگری له ئه‌و ته‌نیا شیاوی پیاو ئه‌زانێ . به‌م هۆیه توند و تیژی هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه ده‌ست پێئه‌كات و وای لێ ئه‌كات ده‌ست له یارییه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌ڵگرێ و بێته‌وه ناو ماڵ و به ناوی یارمه‌تی دان به دایك و فێری كار بوون و كارامه بوون خزمه‌ت به بنه‌ماڵه بكات . ئه‌م كرده‌وانه ئه‌بنه هۆی ئه‌وه كه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا بپچڕێت .
له لایه‌كی تره وه دیارده‌كانی توند و تیژی له ناو کۆمه‌ڵ دا شتێكی ئاسایی و باوه بۆ نمونه : زوو به شوودانی كچ ، كه‌ڵك وه‌رگرتن له كچ بۆ "خوێن به‌س" كردن ، ژن به ژن ، خه‌تێنه كردنی كچان ـــ كه هیچ چه‌شنه چاودێرییه‌كی ته‌ندرووستی و "بهداشتی" له سه‌ر نیه و ئه‌توانێ كچان تا ئاخری ته‌مه‌نیان له هه‌موو جۆره پێوه‌ندیه‌كی "جنسی" و " عاتفی" بێ به‌ش كات . ئه‌م دیارده بێ پاڵ و پشتێكی پزشكی و ئایینی و ته‌نیا به پێی هه‌ندێ نه‌ریتی باو و هه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵگاوه سه‌ری هه‌ڵداوه و ئه‌نجام ئه‌درێ ــ بێ به‌ش كردنی ژن له میرات ، ته‌ڵاق دانی به زۆر ، لێدانی ژن كه به مافی پیاو ناسراوه و زۆر جار مه‌رگی ژنی به دواوه‌یه یان به ناوی قه‌تڵی نامووسییه‌وه له کۆمه‌ڵگای كوردی دا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌بیندرێ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆكاره‌ی كه پیاو خوی به خاوه‌نی ژن ئه‌زانێ و ڕێدهستی كوشتنیشی هه‌یه‌و به كرده‌وه‌ی توند و تیژانه مه‌جبوور به خۆكوشتن و خۆ سووتاندنیان ئه‌كه‌ن . بنهماسازییهكانی کۆمه‌ڵگا نه‌ته‌نیا به پیاوان مه‌جالی وه‌ها كرده‌وه‌یه ئه‌دات به‌ڵكوو ژن بێده‌نگ بارئههێنێت ءهم دیاردانه له كوردستان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی لێی نهكوڵدراوهتهوه و رێژه‌یه‌ك كه رائهگهیهندرێ زۆر كه‌متره له رێژه‌ی حه‌قیقی و راسته‌قینه‌كه‌ی خوی . له دامه‌زراوه کۆمهڵایهتییهكان دا زۆر به كه‌می باسی توند و تیژی ناو بنه‌ماڵه كراوه و به‌ڵام رهنگدانهوهیهكیشی بۆ ده‌ره‌وه و ناو کۆمه‌ڵگا نه‌بووه پۆلین نه‌كراوه و هیچ ئیمانیاتێك بۆ لایه‌نگری له قوربانیان دابین نه‌كراوه. ئه‌و هه‌موو خۆ كوشتن و خۆ سووتاندنه كه له‌م دوو ساڵی رابردووه‌دا له كوردستان رویداوه ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی لێ درابێته‌وه له لایه‌ن هر كه‌سه‌وه ئه‌وا دواتر له به‌ر روانگه‌یه‌كی ناشرین كهسهبارهت به‌و كه‌سانه له کۆمه‌ڵ دا هه‌یه پاشه‌كشه‌ی كردووه و راستیه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌لگاوه شاردراوه‌ته‌وه و باس و لێكوڵینه‌وه له‌باره‌وه نه‌كراوه .
سه‌رچاوه‌كان :
جنسیت و مشاركت ، عباس محمدی اصل
فصل زنان
تحلیلی از ماده 10 قانون مدنی ، مسعود حاتری
حقوق طبیعی و تاریخ ، لئو اشتراوس، ترجمه باقر پرهام