پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
![]()
هۆزان مەحمود: سه‌ره‌تا پێم وابێ هه‌ژمارکردنی فاکته‌ری وه‌کو جیاوازیی بایه‌لۆژیی بۆ ئه‌وه‌ی که پیاوان بۆ وان؟ پێم وابێ فاکته‌رێکی لاواز بێ و به تێپه‌ڕبوونی کاتیش ئه‌م فاکته‌ره که‌مڕه‌نگتر بۆته‌وه به هۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی و رۆڵی ژنانی رادیکاڵ و فێمێنیست له بەرانگژببونەوەی رەهابوونی جیاوازیی بایه‌لۆژیی و هۆکاری سروشتیی... به‌ڵام ئه‌وه هەژموونی ستراکتۆری پیاوسالارییی و سیستەمی سیاسیی پیاوانه‌یه که ئه‌م شه‌رعیه‌ته ده‌داته پیاوی کورد که ئه‌وه‌نده خۆ به مه‌زن بزانێ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته به‌شێک له بیرکردنه‌وه‌ی کۆمەڵگە. چونکه زۆربه‌ی دامودەزگە و مزگه‌وت و په‌روه‌رده و فێرکردن و خێزان و پارته سیاسییه‌کان به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌م جۆره له رۆڵی جێنده‌ری سه‌پێنراون به‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمەڵگەدا. به گرنگی ده‌زانم که ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م که دین و پیاوسالاریی و سیستەمه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی حوکمڕانیی و دابونه‌ریت و زۆر شتی تر به‌رهه‌می مرۆڤن، واته دروست کراون. له‌م سیستەمانهدا پیاو باڵاده‌ست بووە و به پێی یاسا دینیی و هه‌تا مه‌ده‌نییه‌کانیش که دروستکراوی مرۆڤن ژن هه‌موو کات له توندوتیژیی و مامه‌ڵه‌ی خراپ پتر شتێکیتری ده‌ست نه‌که‌وتوه. ژن و پیاو زاده‌ی کۆمەڵگەیهکن و تیایدا په‌روه‌رده ده‌کرین به نۆرم و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که له لای ئێمه پیاو دەسەلاتی رەهای هه‌یه و ژنیش جیاواز له‌وه‌ی چ پێگه‌یه‌کی هه‌یه دیسان له ژێر ئه‌م هەژموونەی ده‌سه‌ڵاتی پیاو رزگاری نه‌بووە.
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟
هۆزان مەحمود: کارێکی ئاسان نییه ئێمه پیاو وه‌کو تاک بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی کۆی سیستەمێک که له بنه‌ماوه کار له‌سه‌ر جیاکاریی چینایه‌تی و جێنده‌ریی ده‌کا. بۆیه‌ش به پله‌ی یه‌که‌م من وه‌کو تاک کێشه‌کان نابینم، به‌ڵکو گرنگه له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستەمه باوکسالاریی و سه‌رمایه‌دارییه‌دا ئه‌و کێشه‌یه ببینین که پیاویش خۆی تیایدا قوربانییه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان. ئاخر ئه‌مه چ پیاوه‌تییه‌که که تۆ شه‌و و رۆژ وه‌ک پاسەوانی شه‌ره‌فی مێینه‌ی ناو خانه‌واده‌که‌ت ئاماده‌باشی کوشتن و توندوتیژیی بی؟ من ئه‌م رۆڵه داسه‌پێنراوه وه‌ک رۆڵی زیندانەوانێک ده‌بینم که له زینداندا ده‌کوژی و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانییه‌ک ده‌دا به بێ ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه که ئه‌مه چه‌نده کارێکی نامرۆڤانه و ئازاربه‌خشه.. به‌ڵکو پێی وایه ئه‌رکێکی نیشتمانیی به‌جێهێناوه بێ ئاگا له‌وه‌ی پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی رەوشتێکە که ئه‌میان کردوه به جه‌لاد بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان... ده‌سه‌ڵات له بواره جیاجیاکاندا له رێگه‌ی مزگه‌وت، په‌روه‌رده و فێرکردن، پارتی سیاسیی، میلیتاریی، زیندان، رێکخراو و میدیاکان ئه‌م جۆره توندوتیژیی و پیاوهتییە به‌رهه‌م دێنێته‌وه. هەڵسوکەوت و رەوشتی ناو ده‌سه‌ڵات به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و بۆ راگرتنی سیستەمهکهی په‌یوه‌ست ده‌بێ به راگرتنی هه‌ڕه‌مێک له دامودەزگەی پایەداریی و بارهێنانی پیاو وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی مێرانە و جیا له مێینه.
بۆیه‌ش پیاوانی کورد ئه‌م رۆڵانه سه‌پاوه به‌سه‌ریاندا که ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌ن وه‌کو پیاوی جوامێر له کۆی ئه‌و سیستەمه‌دا جێیان نابێته‌وه. دیاره گرنگه هاوکات چ پیاو و چ ژن هۆشیار بن به‌و جیاکاریی و رۆڵه جێنده‌رییه دروستکراو و سه‌پێنراوانه و بیخه‌نه ژێر پرسیار و بەرانگژی ببنەوە. هەروەها هاوکات گرنگه خودی پیاوانیش پرسیار دروست که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه جینده‌ریی و مێرانییە زه‌قه‌ی که سه‌پێنراوه به‌سه‌ریاندا... نازانم تاکه‌ی پیاوی کورد به تایبه‌ت رۆشنبیر و خوێنده‌وار و سیاسییه رادیکاله‌کان بە ئاشکرا خۆیان له پیاوه‌تی و رەفتار و هەڵسوکەوتی پیاوسالارانه‌ی ناو کۆمەڵگە داناماڵن؟
ژن له کۆمەڵگەی ئێمه‌دا سه‌دان ساڵ چه‌وسانه‌وه و کۆت و به‌ندی دینیی و کەلتووریی و سیاسیی له‌سه‌ر بووە و پێی په‌روه‌رده کراوه. بۆیه‌ش پێمان سه‌یر نه‌بێ زۆرجار ژنان خۆیان ئه‌سته‌مه بۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆیلایه‌تییه جیهانێکی دیکە بێننە بەرچاویان و دانی پیدا بنێن. به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێ له کوردستاندا ئێمه بۆ ماوەی دەیان ساڵ خاوه‌نی مێژووێکی پڕ له داگیرکاریی و کوشتار و شه‌ڕ و ناکۆکیی بووین ئه‌مه‌ش رۆڵی خۆی ده‌بینێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرسی ئازادیی و مافی ژن گرنگیی پێ نه‌درێ و ته‌نانه پشتگوێ بخرێ. نه‌بوونی رێکخراو و بزووتنه‌وه‌ی ژنان که به هزر و رامانی رادیکالانهوه کار بکا له سه‌ر هۆشیاریی ژنان لایه‌نێکیتری نه‌بوونی هۆشیارییه لای ژنی کورد.
دیاره من پێم باشه ژن و پیاوی ئازادییخواز هاوکار بن له رووبه‌ڕووبونه‌وه به وه‌ها دۆخێک.. به‌ڵام من خوازیاری ئه‌وه‌م که ژنان خۆیان رێکخه‌ن و به هزر و هۆشیاریی ژنانه و رێگه نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێک ده‌ست بخاته ناو کاریانه‌وه...
پایزە ئەحمەد: هەر کەسێک لە ناخەوە بەو ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
هۆزان مەحمود: زۆر راسته گرنگه مرۆڤ ئه‌م هۆشیارییه‌ی هه‌بێ بۆ مافه‌کانی خۆی و روو بکاته ده‌سه‌ڵات و به که‌مته‌رخه‌می بزانێ له ئاست پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ و ژنان به تایبه‌ت. گرنگه بزانین که هه‌ر سیستەمێکی حوکمڕانیی کەلتوور و به‌ها و نۆرمی تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌م دێنێ له رێگەی دامه‌زراوه و دامودەزگەکانیهوه.. ئه‌مه له کوردستاندا به ئاشکرا هه‌ستی پێ ده‌که‌ین له ژیانه‌وه‌ی به‌ها و نۆرمه خێڵه‌کییه‌کان و کەلتووری دژه ژن و بڵاوبوونه‌وه‌ی نەزانیی و خوارافه به‌و ئاسته بڵاوه‌ی ئێستا له ماوه‌ی بیست ساڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵییدا هاتوونەتە دی. دیاره کاریگه‌ریی ناوچه‌یی به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به پله‌ی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رپرسه له ئاست داڕووخانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و دواوه له زۆربه‌ی بواره‌کاندا به تایبه‌ت له ئاست پرسی ژناندا.
پایزە ئەحمەد: لەبەرچی ژنان زۆر بە کەمیی بەشداریی لە رێکخراوەکانی ژنان دەکەن؟ یان لەبەرچی زۆربەی زۆری ژنان رێکخراوەکانی ژنان بە پشتوپەنای خۆیان و داکۆکیکەر لە ماف و ئازادییەکانیان نازانن؟ ئایە ئەوەش بە هۆی دەستتێوەردانی پیاوانە؟ ئایە بەڕێزت بە باشتری نازانی رێکخراوی ژنان لە ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز پێکبێ؟
هۆزان مەحمود: هۆکار زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی که بۆچی ژنان له کوردستان رێکخراوه‌کان به پشت و په‌نای خۆیان نازانن. یه‌کێک له‌وانه ئێمه له کوردستان به راستیی شتێکمان نه‌بووە و نییه به ناوی رێکخراوی ژنان که جه‌ماوه‌ریی بێ و هاوکات ئاستی هۆشیاریی و هزریی ژنان به‌رێته سه‌ر له به‌رامبه‌ر چه‌وسانه‌وه و توندوتیژیی که دژی ژنان هه‌یه. هۆیهکیتریش ئه‌وه‌یه که زۆرێک له رێکخراوه‌کانی ژنان له کوردستان پیاو په‌یڕه و پرۆگرامه‌کانی بۆ نووسیون و چه‌ند پیاوێکی حیزبیی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووە به‌سه‌ر ئه‌م ڕێکخراوانهداو ته‌نانه ت ده‌ستێوه‌ردان له زۆر کاری ڕێکخراوه‌که و هه‌تا لاوازکردنی ئه‌م رێکخراوانه و گۆڕین و هه‌ڵبژاردنی ژنه‌کان بۆ پۆسته جیاکان له‌م رێکخراوانه‌دا به پێی خواستی پیاوانی حیزبیی بووە.. ئیتر ژنێکی کورد که به ده‌یان هۆکار ده‌چه‌وسێته‌وه چۆن بێته ناو وه‌ها رێکخراوگه‌لێکه‌وه؟ ئه‌مه له کاتێکدا ژنانێک که له رێکخراوهکاندان به شێوه‌یه‌کی تر ملکه‌چی ئه‌جێندای پیاوانی ناو حیزبه‌کانن چۆن بتوانن فریادره‌سی ژنانی چه‌وساوه بن؟
هه‌ست ده‌که‌م زۆر جار ئه‌وه‌نده‌ی بۆ خۆهەڵنانی سیاسیی پرسی ژنان به‌کار هاتوه نیوه ئه‌وه‌نده به راشکاویی له‌سه‌ر پرسه‌که کارنه‌کراوه.. دیاره ژنانێک که خۆیان له‌م رێکخراوانه‌دا بوون یان هه‌ن به‌شێکن له‌م دۆخه، چونکه به پلەی یه‌که‌م هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی سیاسی‌یان قبوڵ کردوه به‌سه‌ر خۆیان و رێکخراوه‌کانیاندا...
هەروا ئه‌وه‌نده‌ی کاری خۆنواندن کراوه و دواتر بێ ده‌نگیی لێکراوه نیو ئه‌وه‌نده له ناو ژناندا کار نه‌کراوه بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هۆشیارییان... دیاره ئه‌م رێکخراوانه یان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و حیزبه‌کانه‌وه پشتیوانیی ده‌کرێن یان ده‌وڵه‌تانی ئەمەریکی و به‌ریتانی و ئه‌وروپی که ئه‌وانیش ئه‌جێندای خۆیان هه‌یه و زۆرجار له رێگەی که‌سانی نێوخۆییەوە واته کورد زمان ئه‌م پرۆژه و ئه‌جێندایانه‌ی خۆیان ده‌به‌نه پێش و هەژموونی کەلتووری خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر کوردستاندا.. ئه‌م جۆره کارکردن و ده‌ستێوه‌ردانه له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و ئەمەریکی له زۆربه‌ی وڵاتانی دوای شه‌ڕدا هه‌ن و له ژێر ناوی بنیاتنانه‌وه و کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی له‌م بابه‌ته به دوای ئه‌جێندای تره‌وه‌ن... ئاخر له‌م کەشوهەوایەدا ژنی کورد چۆن بتوانێت ئه‌مانه به پشت و په‌نا بزانێ؟ له کاتێکدا له هه‌ردوو که‌یسه‌که‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م رێکخراوانه نییه کارکردن و هۆشیارکردنه‌وه‌ی ژنانه له دژی ستەم و چه‌وسانه‌وه.
بۆیه‌ش کۆمەڵگەی کوردستان وه‌کو تاقیگه‌یه‌کی لێهاتوه بۆ کاکردن له بواری ژناندا، هه‌موو شتێکی تێدا تاقی کراوه‌ته‌وه و هه‌موو شێوازێکی کارکردن و پڕۆژه و رێکخراوی حکومیی و ناحکومیی و بیانیی و زۆر شتی تر، به‌ڵام به براوی من به بنبه‌ست گه‌یشتوه... هەروا ژنانی رێکخراوه‌کان و هه‌موومان به‌رپرسیارین له ئاست ئه‌و دۆخه‌دا... ده‌بێ لەبیرکردنەوەی چاره‌سه‌رێکی بنهڕهتییتر بین ، پێم وانییه ئه‌گه‌ر رێکخراوێک دروست بێ پیاو و ژنی یه‌کسانییخوازی تێدا بێ ئیتر کێشه‌ی ژنان چارەسەر ده‌بێ یان که‌م ده‌بێ... به‌ڵکو یه‌کێک له کێشه‌کان ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ژنانێک که له‌و بواره‌دا کارده‌که‌ن ژنانی چینی مامناوه‌ندن و کارمه‌ندن، هەروا ئه‌زموونی ژنێکی چه‌وساوه و زه‌حمه‌تکێشیان نییه و هه‌ست ده‌که‌م میکانیزمی کارکردنیان په‌یدا نه‌کردوه و یان گرنگی نییه بۆیان بۆ چۆنێتیی کارکردن و رێکخستنی هه‌موو ژنان له هه‌ر چێن و باکگراوندێک بن.. ئێمه گرنگه له روانگه‌ی جیاوازیی چینایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی چینه‌کانه‌وه سه‌یری کێشه‌ی ژن بکه‌ین... ژنێکی چینی مام ناوه‌ند یان چینی باڵاده‌ست ناتوانێ وته‌بێژ و فریادره‌سی ژنێکی هه‌ژار و کرێکار و نه‌خوێنده‌وار بێ ئه‌مه راستییه‌کی تاڵه به‌ڵام گرنگه بیڵێین. بۆیه گرنگه ئه‌مه له ناو ژنانێک که له‌و بوارەدا چالاکن و له‌وێن گفتوگۆ و راگۆڕینەوە بکرێ و ره‌خنه له خۆیان بگرن و بزانن چ رێگەچارەیەک باشه بۆ کارکردن و هێنانه‌مه‌یدانی ژنان.
پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟ رێگەچارەکانت چین؟
هۆزان مەحمود: دیاره له‌وانه‌یه زۆر ئازادیی هەیە که زۆربه‌ی ژنان نیانه و من ئه‌وه‌م به‌ده‌ستهێنابێ، به‌ڵام دیسان ئه‌م ئازادییانه هه‌مووی دانپیادانراون و رێگه‌پێدراون.. له روانگه‌ی زۆرێک له ژن و پیاوی کورده‌وه له‌وانه‌یه که‌سێکی وه‌کو من زۆر سنووری به‌زاندبێ هه‌ر له‌وه‌ی که راشکاوانه باس له زۆر کێشه ده‌که‌م که تا ئێستاش تابۆیه، بڕیاردان له‌سه‌ر زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی ژیانی خۆم و... هتد به‌ڵام ئه‌مه شتێکی سه‌ره‌تاییه له روانگه‌ی منه‌وه بۆ که‌سێک که له ئه‌وروپادا ده‌ژی، به‌ڵام بۆ ژنێکی کورد خه‌ونه ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌وانه‌ش که له ئه‌وروپا ده‌ژین... چونکه ئێمه له باکگراوندێکه‌وه هاتووین هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی ژنێک تا له ماڵه‌باوک دایه بۆی دیار ده‌کرێ و دواتریش که ناچاره هاوسه‌رگیریی بکا هاوسه‌ری ژیان و مه‌رگی بۆ دیار دەکرێ... کێشه‌که له‌وه‌دا نییه که من تا چه‌ند له ژێر چه‌وسانه‌وه‌ی پیاوسالاریی و پیاو و برا و باوک دهرچوومە، کێشه‌که لە راستییدا ئه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه چاوه‌ڕوانیمان چییە له ژیانێکی ئازاد؟ چۆن ده‌ڕوانینه ئازادیی و چی به ئازادیی ده‌زانین؟
من وه‌کو خۆم تا ئه‌م ساته‌ش سه‌ره‌ڕای بوونی کۆمه‌ڵێکی زۆر له "ئازادیی" هێشتا ناتوانم خۆم به ئازاد بزانم چونکه له کۆمەڵگەیهکهوه هاتووم ژن تا ئێستاش پله دووه و له زۆربه‌ی بواره‌کاندا وه‌کو مرۆڤی که‌م توانا و که‌م عه‌قڵ مامه‌ڵەی لەگەڵ ده‌کرێ.. له ئه‌وروپاش پیاوسالاریی هه‌یه و هه‌ستی پێ ده‌که‌م.. له شوێنی کار و زانکۆ و زۆر شوێنی‌تر، به‌ڵام به‌و زه‌قییه‌ی کوردستان نییه.. لێره پیاوه‌تی و پیاوسالاریی به جۆرێک دیموکراتیزه کراون.. هه‌ر بۆیه‌ش وه‌کو ژنێک تا ژنان به شێوه‌یه‌کی گشتیی ئازاد نه‌بن من ناتوانم چێژ ببه‌م له‌م راده‌یه له ئازادیی که هه‌مه.. لەبەرئەوە به‌شێکی زۆر له ژیانم ته‌رخان کردوه بۆ کارکردن له سه‌ر پرسی ژنان و به‌رهه‌ڵستکردنی توندوتیژیی و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌ر ژنان و کۆمەڵگە به گشتیی.
رێگەچاره ئه‌وه‌یه که کۆمەڵگەی ئێمه به ژن و پیاوه‌وه له سه‌ر پرسی ئازادیی ژنان و دیارکردنی ژیانی تاکه‌که‌سیی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده و پیاو و خێڵەوە فه‌راهه‌م بکرێ بۆ هه‌موو تاکه‌کانی کۆمەڵگە.. دواتریش بەرانگژبوونەوەی سیستەمی سیاسیی که له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیی چینایه‌تی و خێڵه‌کیی و دینیی ده‌ڕواته پێش، هەروا کۆمه‌ڵێک ماف و ئازادیی تاکه‌که‌سیی هه‌یه به فه‌رمیی و له رێگەی یاساکانه‌وه دابین بکرێن. ئه‌مانه لانی که‌من بۆ مسۆگەرکردنی هه‌ندێک ئازادیی و مافی تاکه‌کان له کۆمەڵگەدا.
سەرچاوە: ئەمڕۆ
فعالیـت های انجمــن زنـان بـانــه