« شينايم كادۆت بی جوانی خه‌وتو، ئه‌گه‌ر..» هه‌ڵاله عهبدوڵاهي/بانه
له خه‌وی "كه‌هف"هه‌سته‌وه
ئيتر ئوقره مه‌گره تادێرِی ئاخری برۆكانت
سه‌يركه ئارشيوهكان برن له هه رچی هيچ و خاڵيه
تۆنالێ كه وشه‌كانم قوتارنوو
ئه‌وانيش له خهوناكانم دا پير ئه‌بن
زبر و چڵكن
زۆرجار به ميشكمدا دێت ٍٍ
پرشۆكين
داوای لێبوردن ناكه‌م
هه‌موو ئه‌زانن
ئه‌مجاره پڕ به مێشكم هه‌ته‌وه
بێ چاو داخستن
هه‌روا كه برۆكانم راسته و راست و كه مانيوو
ماهواره‌ی مۆديل ئه‌خۆن و ئه‌وانيش
حه‌سره‌ته‌كانی ئه‌م ده‌رونه
وا كه له قوڵاياوه قاوه يهكانتدا
به شوێ ئهقرهبهكاندا وێڵم
"زشت وزيبا"
سه تڵی خۆڵ
بۆنی كام ئه تكلۆنه ونت ئه كا.
"جوانی خه وت‌و/ سيندرلا"
ببوره له سه رحاشيهی كراسه سورهتيهكهم پاك ئهبيتهوه
حه‌ز به خۆم ئه‌كه‌م له سورهتیا!
چه نده تۆ بڵێی
حاشيهی كراسه ئاويه كهيشم هه‌روا.
ئهمڕۆشينايم كادۆت بێ
هه‌روه‌ک ژانی مانگانه به جه‌سته‌ی من
سه‌رم گێژ ئه‌خوا!
دڵم پره
حه‌ز به ترشيش ئهموچركێنی
چش ئه‌گه‌ر ...
كاڵ ، سور
كاڵ ،سور
جوانی خه‌وتو
گۆشه‌ی كام رۆژنامه باتله بت موچركێنی باشه !
ئه‌زانی!
/ئه‌زانم
ئيره خۆزگهيه و
ئه‌و هه‌موو كه‌سه به‌تاڵن
له خه‌تێكی سورا...
تۆبڵي:بژی وقژی موه‌كانی جه‌سته‌ت لهموچركی
چ خهونێكمدا ههڵپروانه
زبر و چڵكن
زۆر جار به مێشكمدا دێت پرشۆكين
دور له مانه
دور له مانه
حه‌ز به سپيای سپيترين ديان ئه‌كه‌م
لهبيرته !
ئه‌توت چ دێرێكی سپيه و
شارانه‌وه‌ی بێ مانايه
حه‌زی كچيه پر به پێستێكی
سپی و گه‌نمی
ئاوی و سوره‌تی
ئه‌مه‌ش خوايزانی
پربه فلاش به‌گی عهكسهكان
ببووره
بۆنی ئهتكلۆنهكانم
عه‌كس له‌سه‌ر عه‌كس
مه‌حاڵه
درۆيه
خوا نه‌كا،
ره‌نگی ئهتكلۆنهكانت
تۆ توزانی ؟
ئه‌مڕۆ له سه‌فی هيچ ئهتكلۆنيكدا
سوره‌تی كادۆناكهم
تائاخری
هه‌روا تائاخری تۆش
...دڵم ته‌نگه و
كه س باوه‌ر بهگريانم ناكا
هه روهك گوڵی كراسه‌كانی دايكم
كه بێده‌نگ هه‌ڵ ئهپروێن
من ئه‌ڵێم
ميهربان ئێره دونيا خامۆشه و
چاوه‌روانيش چۆكی ديواره
ئه‌گه‌ر خه وي"كه هف"به‌رت نه‌دا
وا كه حه‌زه‌كانی دايكێشم
له گوڵی كراسه چيندارهكان
پيرئهبن وئهتۆرێن
ئۆقره ئه‌گرن وئهخهون
له "زيبای خوفته "خهوتوتر
ئه‌ری بۆخۆم ئه‌زانم
بۆخۆم وتم
ده‌سته‌كانم ئه‌رۆن
خوايان له‌گه‌ڵ
تا ئه‌و پرسياره‌ی زياتر له خۆم ئه‌چێ
تا ئاخری خۆم
تا دڵ تهنگيهكانم
تا ئاخری ئهوحهزانهی
به‌بێ پێ گرتن لهسهرچهفته و ده‌سماڵه‌كان
پير ئه‌بن و
ئهتۆرين و
جێ ئه‌مێنن.
پاييزی /83