هه‌واڵێک
له برواری ۱/۵/۸۷ له بانه کچێک به ناوی "ف" له ته‌مه‌نی ۲۱ ساڵیدا به تاپر خۆی کوشت. جێی ئاماژه‌یه که هۆی خۆکوژی ئه‌و لاوه، دابڕانی عیشقی باس ده‌که‌ن و ادیاره دوای ماوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی له گه‌ل کوڕێکدا ئه‌و کوڕه به بێ هۆ لێی جودا ده‌بێته‌وه.
ده‌بينين ساڵانه ژنانێکی زۆر به هۆی جۆر به جۆر خۆ ده‌کوژن و زۆر به‌یان لاون و ته‌مه‌نیان که‌مه.. ده‌بی ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین که كوشتن چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکا و ده‌بێ ژنان به‌و ئاسته بگه‌ن که به جۆرێکی تر له گه‌ل کۆسپه‌کانی سه‌ر رێ‌یان مامه‌ڵه بکه‌ن.
ئێمه خۆکوژی ژنان به کاره‌سات ده‌زانین و به توندی مه‌حکومی ده‌که‌ین. به داخه‌وه زۆربه‌ی کچان و ژنان به ته‌قلید و لاسایی کردنه‌وه‌ی زۆرێک له فیلم و خه‌به‌ره‌کان ده‌ست ئه‌یه‌نه خۆکوژی و هیچ له ئاکامی ئه‌و کاره ناره‌وایه بیر ناکه‌نه‌وه.
به‌و هیوایه‌ی ژنان بنه‌ماکانی فیکری خۆیان وا به‌رنه‌سه‌ر که له کات و شوێنی خۆیدا ته‌سمیم و ته‌ما و هه‌نگاوی نادروست و نابه‌جێ هه‌ڵنه‌گرن..
فعالیـت های انجمــن زنـان بـانــه