سڵاو
سڵاو هاوڕێیان و لاینگرانی مافه‌کانی مرۆڤ و لایه‌نگرانی وبلاگه‌که‌مان..
به بۆنه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له قاواغ و جوان کاری له ماڵه‌که‌مان دا نه‌ماتوانیوه وڵامی کامێنت و بۆچوونه‌کانتان بده‌ینه‌وه.. هه‌ر بۆیه لێره‌وه داوای لێبووردن له هاوڕیانمان ده‌که‌ین..
هه‌روه‌ها ده‌س خۆشی له‌و که‌سانه ده‌که‌ین که یارمه‌تیان داین بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه و بووژانه‌وه ئه‌م ماڵه.. هیوادارین ئێوه‌ش به ناردنی بابه‌ته‌کانتان (به ناوی خۆتانه‌وه)بۆ ئه‌م مه‌ڵپه‌ڕه، هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئاوه‌دان کردن و گه‌شه کردنی زانیاری ژنان ..
گله‌یه‌کیش له‌و دۆستانه‌ش ده‌که‌ین که به دانانی کامێنتی ناشیرین!! هه‌وڵ ده‌ده‌ن وره و گڕ و تینی ژنانی بانه له ئاستی به‌رز راگرتنی چالاکیه‌کانیان پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.. به‌ڵام هه‌ر لێره‌وه دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه به‌و بڕوایه‌ی که به خۆمان و به ئامانجی مه‌زنمان هه‌یه، قه‌د قه‌د هه‌زارانی وه‌ک ئێوه ناتوانن ته‌نانه‌ت یه‌ک هه‌نگاو پاشگه‌زمان پی بێنن.. ماوه‌ته بڵێن:"ئه‌گه‌ر گول نیت، دڕکیش مه‌به"..
رێکخراوی ژنانی بانه
فعالیـت های انجمــن زنـان بـانــه